سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

كورد لەبەردەم خیانەتی سەردەم چی بكات؟

هیوا سه‌ید سه‌لیم

هەڵكردنی چرای سەوز لە لایەن ئیدارەی كۆشكی سپی بۆ سوپای داگیركەری تورك، تا پەلاماری رۆژئاوای كوردستان بدات و داگیری بكات لە كاتێك دایە كە هەمووی مانگێك بەسەر رێكەوتنی ئاسایشی سنوور تێدەپەڕێت، ئەو رێكەوتنەی كە لە نێوانی ئەمەریكا و توركیا لە ئەنقەڕە واژۆكراو، لە بواری كرداریش ئەو دوو دەوڵتە چەندین جار دەوریەی هاوبەشی سەربازیان ڕەوانەی ئەو ناوچانە كرد كە ئێستا توركیا كردویەتیە ئامانجێكی سەربازی خۆی.

هەڵوێستی ئەم دواییەی سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە كێشانەوەی هێزەكانیان لەو ناوچانە كە رێكەوتنامەكە دەیگرێتەوە،  جگە لە خیانەت لەو بەڵێنانی كە بەرپرسانی ئەمەریكا بە كوردیان دەدا، بەوەی (كورد و هەسەدە هاوپەیمانی ئەواننلە شەڕی دژ بە داعش)، هیچ شیكارێكی دیكە هەڵناگرێت جگە خیانەت لە هاوبەش و هاوپەیمانەكانیان لە شەڕی داعش.

ئەوی ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت، شەڕی دەولەتێكی داگیركەرە، كە مێژووێكی خوێناوی هەیە لە كوشتن و داگیركاری دژ بە گەلی كورد و گەلانی دیكەی ناوچەكە، بەڵام ئەمجارەیان داگیركاریەكەی دەوڵەتی توركیا كە رۆژئاوای كوردستانی كردۆتە ئامانج،  بەبەرچاوی هەموو جیهان ،  بە ڕەزامەندی وڵاتێكە كە هەموو مانگێكە لەو ناوچەیە رێكەوتنامەی ئارامی سنووری لەگەڵ توركیا واژۆكردووە ئەنجام دەدرێت.

  ئەوەی ئەمجارە بەرامبەر كورد لە رۆژئاوا دەكرێت، غەدرێكی گەورەیە و لەوانەیە رۆژئاوای كوردستان بكەوێتە ژێر فشارێكی زۆری ئەو جەنگە و كاریگەری لەسەر شەڕی داعش دەبێت و لە ئاستی ناوخۆیش پێشبینی كارەساتی مرۆیی لێدەكرێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەو خیانەتەشدا رۆژئاوای دەنگێكی زولاڵیش دەبیسترێت بۆ پشتیوانی دۆزی گەلەكەمان بۆیە نابێت كورد نا ئومێد بیت.

بەڵام ئەوەی ئەزموونی رۆژئاوای كوردستان لە ئەزموونەكانی دیكە جیادەكاتەوە، ئەو ئیرادە ناوخۆیەیە كە سیستەمەكەی لەسەر بنیادنراوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە باوەڕ بوون بە هێز و ئیرادەی ناوخۆیی، ئەگیانا دەبوو ئێستا دوای ئەو خیانەتەی كە هاوپەیمانەكان لێیان كرد، دەبوو ئێستا ئاڵای سپیان بۆ دووژمنان و داگیركەران. هەڵكردبا. 

ئەوەی ئێستا لە رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت، چەند بارە بوونەوەی مێژووی پشتكردنی دۆستانە لە شۆڕش و تێكۆشانی كورد لە نموونەی شۆڕشی شێخ مەحمود بگرە تا كۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلول و دەیان نموونەی تر لە خیانەتكردن لە كورد.

هەلوێستی ئەمجارەی ترامپ لە بەرامبەر كورد لە رۆژئاوای كوردستان، لە ئاستی جیهانی و ناوخۆی ئەمەریكا زۆرترین كارانەوەی لێكەوتۆتەوە، بە جۆرێك كە ئەمجارەیان پرسەكە تەنیا بابەتی سیاسی و سەربازیەكان نیە، بگرە گەورە هونەرمەندەكانی هۆڵیۆد و كۆمیدیا سەبارەت بەو خیانەتەی ترامپ لە بەرامبەر كورد  سەرۆكەكەیان ڕەخنە باران دەكەن، ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئاستی سیناتۆرەكانی ئەمەریكا جیاوازیەكانی كەم كردۆتەوە بەوەی زۆرینە دژی سیاسەتی سەرۆكەكەیان واستاونەتەوە.

لە كۆتاییدا ویڕای ئەوەی كە خۆڕاگری و بەرخۆدانەكەی هێزەكانی هەسەدە زۆر گرنگە بەڵام ئەو پێشهاتانەی ئێستای رۆژئاوا دوو خاڵی گرنگی هێناوەتە پێش ئەویش:

كورد هاوسۆزیەكی گرنگی لەسەر ئاستی جیهانی  پەیدا كردووە دەبێت كاری دبلۆماسی و جەماوەری زیاتری لەسەر بكات,
یەكڕیزی ناوخۆیی لەسەر ئاستی كوردستانی بۆتە زەروڕەتی ئەو قۆناغە، دەبێت هەموو لایەك بیكەینە ئەركی سەرشانی خۆمان.

10/11/2019 12:58:27 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  خەریک بوو ریسەکە بکرێتەوە خوری
←  پۆتن و ئەردۆغان رێکوتنێکی کاتی ئەنجام دەدەن
←  هەرێم لە شەڕی بە وەکالەت بەدووربگرن
←  جینۆسایدی ئەرمەنەکان و هەڵوێستی ترەمپ
←  گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوا.... لە ئەسەدەوە بۆ ئەردۆغان
←  بۆچی لەو كاتە قەتەڕ و توركیا؟
←  كورد لەبەردەم خیانەتی سەردەم چی بكات؟
←  كوردكوژی درۆزن
←  ئەمەریكا دەستبەرداری رۆژئاوا نەبوو
←  بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئێزییدیەكان.....هەنگاوەكانی دواتر
←  مەترسی لەناوبردنی كورد...لە زاری تڕامپەوە
←  پۆستی سەرۆك كۆمار لە ناكۆكیەوە بۆ چارەسەر
←  خۆكوشتن چارەسەر نیە
←  ئەوەی لە ئازادكردنی باغۆز بینرا
←  مووچەخۆرانی هەرێم بۆچی بە گومانن
←  كابینەی تازە لە چاوەروانی شەریك و تەریكەكان
←  ئەردۆعان و فۆبیای كورد
←  هەرێم لەبەردەم شەڕی ساردی پارتی و یەكێتی
←  ئەمەریكا دەیەوێت توركیا كورد نەكوژێت!!
←  توركیا چی لە منبج دەوێت؟
←  چرای سەوزی ئەمەریكا بۆ توركیا مەترسیدارە
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]