سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

ئەردۆعان و فۆبیای كورد

هیوا سه‌ید سه‌لیم
 دەوڵەتی توركیا لە درووست بوونیەوە و تا رۆژگاری ئەمڕۆ سیاسەتی ئینكاركردنی بەرامبەر گەلی كوردستان پەیڕەو كردووە، سەدەیەك لە تەمەنی كۆماری توركیا نزیك دەبێتەوە،  ئەو ماوە مێژوویە بۆ گەلانی توركیا لە كورد و چەركەس و ئەرمەنی و عەلەویەكان....هتد لە ناو ئەمانەشدا بە تایبەت تر بۆ كورد پڕاوپڕبووە لە كارەسات و قڕكردن و ماڵوێرانی.

لە ساڵانی دواییدا وە  لە ساڵی 2002  دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدانی هەڵگری بیروباوەڕی ئیسلامی،  زۆرێك لە جاودێران پێان وابووە ئەو پارتە لەسەر هەمان رێچكەی مێژووی توركیا ناڕوات، بگرە جۆرێك لە كرانەوە بەڕووی كورد پەیڕەو دەكات.

ئەو قەناعەتەی سەرەوش لەوە سەرچاوەی گرت كاتێك لە نێو پارتی داد و گەشەپێدان كەسێك دەردەكەوێت  كە   بە بە بیروباوەڕەكانی كار بۆ سیاسەتی كرانەوە دەكات، ئەویش  بریتی بوو لە راوێژكاری ئەردۆغان ئەحمەد داود ئۆغلۆ،  كە دواتر دەگاتە پۆستی وەزیری دەرەوە و سەرۆك وەزیری لە توركیا.

داود ئۆغلو،  خاوەنی تێزی قوڵای ستراتیژی بوو، تا لە دەسەڵات  بوو بە جدی كاری بۆ ئەو كرانەوەیە كرد، توركیا تا ساڵانی 2014 بە ئاڕاستەی كرانەوە هەنگاوی باشی نا، بەڵام بە چەندین هۆكار كە بەشێكی پەیوەندی بە ململانێكانی ناو (AKP) هەیە، داود ئۆغلو  نەك لەو كارەكانەی بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی تێزەكەی سەركەوتوو نەبوو،  بگرە خۆشی بووە قوربانی بیركردنەوەكانی و لە شانۆی سیاسی و حوكمڕانی لە لایەن ئەردۆغان دوورخرایەوە.

لە توركیادا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای سەركەوتنی لە پرۆسەی ریفراندۆم لەسەر دەستور و فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی،  توركیای بە ئاڕاستەی قەیرانێك بردووە كە لە هەرچی دیدارە سیاسی و دبلۆماسیەكاندا، لە دانانی ستراتیژ و سیاسەتی توركیادا،  هەمیشە بیری لای دژایەتیە بۆ كورد، بەشێوەیەك كە كورد لای ئەردۆغان بۆتە دێوەزمە و مەترسیەكی گەورە لەسەر خۆی و دەوڵەت و دەسەڵاتەكەی.

لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان، كورد لە باكووری كوردستان بە تێكۆشانی خۆی  دەگاتە پەرلەمان و لە ئێستادا هێزێكی كاریگەری ناو پەرلەمانی توركیایە، كەچی ئەردۆغان دەرگای زیندان بۆ پەرلەمانتارانی HDP   دەكاتەوە لە رۆژگاری ئەمرۆدا جگە لە هاوسەرۆكەكانی HDP  (12) پەرلەمانتاری ئەو پارتە لە زیندان دان، لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانیەكان HDP   (104)دەباتەوە، كەچی زۆری نابات ئەردۆغان دووریان دەخاتەوە قەیومیان لە شوێن دادەنێت، لە ئێستادا كە تەنیا دوو مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا لە كۆی ئەو (104) سەرۆك شارەوانیەیان كە لە خولی ڕابردوو HDP  بەدەستی هێناون (86) یان لە زیندانن یان لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.

ئەردۆغان تووشی فۆبیای كورد بووە وە رۆژ بەرۆژ ترسی دەردە كوردی لێ قورستر دەبێت، بۆیە شەو رۆژ بیری لای دژایەتی كوردە، بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان، بە شێوەیەك كە هەر كەس و لایەنێك لەسەر ئەو پرسە قسەیەكی خێر بۆ كورد بكات لای ئەردۆغان تۆمەتبار دەكرێت بە PKK  و پشتیوانی لە تیرۆر. 

كورد  لە مێژووی خۆیدا رووبەرووی دوژمن و نەیاری جۆراوجۆر بۆتەوە، بەڵام كەم بوون ئەوانەی وەك ئەردۆغان نەیاری سەرسەختی مافەكانی كورد بووبن،  بە تایبەت لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، نەیاری و دووژمنایەتی ئەردۆغان بۆ كورد گەیشتۆتە ئاستێك بووترێت ئەردۆغان تووشی فۆبیای كورد بووە . 

1/26/2019 8:55:49 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  خەریک بوو ریسەکە بکرێتەوە خوری
←  پۆتن و ئەردۆغان رێکوتنێکی کاتی ئەنجام دەدەن
←  هەرێم لە شەڕی بە وەکالەت بەدووربگرن
←  جینۆسایدی ئەرمەنەکان و هەڵوێستی ترەمپ
←  گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوا.... لە ئەسەدەوە بۆ ئەردۆغان
←  بۆچی لەو كاتە قەتەڕ و توركیا؟
←  كورد لەبەردەم خیانەتی سەردەم چی بكات؟
←  كوردكوژی درۆزن
←  ئەمەریكا دەستبەرداری رۆژئاوا نەبوو
←  بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئێزییدیەكان.....هەنگاوەكانی دواتر
←  مەترسی لەناوبردنی كورد...لە زاری تڕامپەوە
←  پۆستی سەرۆك كۆمار لە ناكۆكیەوە بۆ چارەسەر
←  خۆكوشتن چارەسەر نیە
←  ئەوەی لە ئازادكردنی باغۆز بینرا
←  مووچەخۆرانی هەرێم بۆچی بە گومانن
←  كابینەی تازە لە چاوەروانی شەریك و تەریكەكان
←  ئەردۆعان و فۆبیای كورد
←  هەرێم لەبەردەم شەڕی ساردی پارتی و یەكێتی
←  ئەمەریكا دەیەوێت توركیا كورد نەكوژێت!!
←  توركیا چی لە منبج دەوێت؟
←  چرای سەوزی ئەمەریكا بۆ توركیا مەترسیدارە
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]