سەردێڕ:
زێدنیوز
وتار

هەرێم و بەغدا و گەڕانەوەی پێشمەرگە!

دڵشاد ئه‌نوه‌ر
یەکێک لەو پرسانەی لە رۆژانی رابردوودا زۆر قسەی لەبارەوە کرا ، پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

ئەم پرسە، بەشێکی لەلایەن فەرماندە سەربازیەکانەوە وروژێنراو میدیاش بایەخی زۆری پێدا ، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ، ئایا بەغدا رازی دەبێت پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی تر بگەرێتەوە ؟ ئایا هیچ رێککەوتنێکی لەسەر ئەم مەسەلە لەگەڵ هەرێم دا هەیە؟.

وەڵامەکە ئەوەیە : نەخێر، هیچ رێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان نەکراوە ، هەرگیزیش بەغدا بەمە رازی نابێت ، چونکە شەقامی عێراقی لە هیچ سیاسی و حیزبێک قەبوڵ ناکات رێککەوتنی وا لەگەڵ هەرێم بکات.

ئەی گەر رێککەوتن نیە و بەغدا رازی نابێت ، بۆچی لە هەرێمەوە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان دەوروژێنرێ؟

وەڵامی ئەم پرسیارەشیان ئەوەیە : ئەم وروژاندنە تەنها و تەنها پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتیەوە هەیە ، ئەگینا هیچ هۆکارێکی تری لە پشتەوە نیە.

وروژاندنی مەسەلەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان لێرەدا ناوەستێ ، بەڵکو لە داهاتودا کاتێک بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت ، کە نە رێککەوتن هەبووە و نە پێشمەرگەش دەگەرێتەوە، ئەوکات قۆناغی یەکتری تۆمەتبارکردنی پارتی و یەکێتی دەست پێدەکات بەوەی ئەمیان ، ئەویتریان بە هۆکاری نەگەرانەوەی پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات و بەپێچەوانەشەوە. 
2/10/2019 9:10:51 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]