سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رێککەوتنەکە، پلانە دژی کورد!

دڵشاد ئه‌نوه‌ر
رێککەوتنەکەی نێوان ئیدارەی ترەمپ و تورکیا، لەبەرژەوەندی تورکیادایە، کۆنگرس و هیچ لایەک پێی رازی نیە بەڵام یەپەگە بە مەبەست پێی ڕازی بووە و یاریەکی جوانی کردووە.

ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە رۆژاوای کوردستان لە ژێر فشاری گەورەدایە، بۆیە رێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا، تا لەلایەک فشارەکەی سەر خۆی کەم بکاتەوە، لە لاکەی تریش کورد بخاتە دۆخێکی نەخوازراوەوە.

کورد گەر ڕازی نەبایە بە رێککەوتنەکە و ئاگر بەستی رانەگەیاندایە، هێرشی ترەمپ بۆ سەری دەستی پێدەکرد و تەعاتوفی نێو دەوڵەتی لەدەست دەدا، بە ڕازی بوونی نا بەدڵی، پلانەکانی پوچەڵ کردەوە و یاریەکەی بۆ لایەنی سێهەم جێهێشت کە دژی رێککەوتنەکە بوەستنەوە.

لایەنی سێهەم، روسیا و سوریا و دام و دەزگا فەرمیەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیە، کە لەبری کورد شەڕی شکست پێهێنانی رێکەوتنەکە دەکەن.
10/18/2019 2:43:47 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]