سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

خەونی حزبایەتیی لە کوردستان

مه‌م بورهان قانع

پێم سەیرە لایەنەکانی کوردستان لە پێناو دابەشکردنی کێکی دەسەڵات و وەرگرتنی پۆست و پارە و ئیمتیازات دا، چونە ناو حکومەت دەکەنە منەت و خەونی هاولاتییان بە تەنها لە موچەدا، بچوک دەکەنەوە.

لە وڵاتێکی پڕ سەروەتدا، ئەو هەمو پارە و سەروەتەمان هەیە کە دەبو ئێستا هاوڵاتیان خۆشترین ژیانیان هەبوایە و لەپاڵ بوونی موچەیەکی شایستەدا، هەرێمەکەمان بۆ بکرایەتە هەرێمێکی پر لەخزمەتگوزاریی و عەدالەت و دادگاییکردنی ئەوانەی چەندین ساڵە سامانی ژێر زەویی و سەر زەویی تاڵان دەکەن، کەچی ئەم حزبانە خەونی خەڵکی بچوک دەکەنەوە بۆ تەنها لابردنی پاشەکەوتی موچە، کە ئەمە مافێکی رەوای هەر موچەخۆرێکە لە کوردستاندا، کە چەند ساڵێکە بە نایاسایی و بە ناهەق لە بەرانبەر بەموچەخۆرانی کورستان کراوە.

"نەوەی نوێ"، لە پاڵ لابردنی پاشەکەوتی موچەدا، کە پێی وایە ئەمە بچوکترین و سادەترین مافی هاوڵاتییانە و دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێت و مافە خوراوەکانی رابردوش بۆ موچەخۆران بگەرێندرێتەوە، خەونی گەورەتری هەیە. خەونی گۆڕینی سیستمی حکومڕانیی و دورکەوتنەوە لە حوکمی بنەماڵە و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمو تاکەکان و ئابوریی بەهێز و خۆشگوزەرانی و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێم و بە دادگا گەیاندنی گەندەڵکاران، کە ماوەی دەیان ساڵە پارە و سەروەتی ئەم میلەتە دەخۆن.

"نەوەی نوێ"، خەونی بەشداریکردنی نیە لە حکومەت و بون بە شەریکی گەندەڵ و خۆی و خەونەکانی جولانەوەکە و هاولاتییانیش بە تەنها لە موچەدا بچوک ناکاتەوە، بەڵکو گۆڕینی دەسەڵات و کۆتاییهێنان بە حوکمی بنەماڵە و تاڵانکردنی هەرێمەکەمان و خۆشگوزەرانیی راستەقینە بۆ هاوڵاتیانی کردوەتە بەرنامەی کارەکانی.
12/17/2018 11:43:37 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]