سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

نمەکی سلێمانی

هونه‌ر تۆفیق
هەرچی حیزب و سەرکردەیەکی سیاسی کورد هەیە لە هەرێمی کوردستاندا ئەگەر (بەسلێمانیدا عبوریان نەکردبێت) بەم شێوەی ئێستا نەدەخولقان.

سلێمانی شێخ مەحمود، مەلا مستەفا، براهیم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا و دەیانی تری بەرهەمهێناوە۰

ئەگەر لەسلێمانیەوە دەستیان پێنەکردایە، نەدەبوونە ئەو سەرکردەیەی سیاسەتی هەموو کوردستان بەڕێوەبەرن۰

عەبدوڵا ئۆجەلان زۆر جار دەیگوت: ئەگەر هەزار گەنجی سلێمانی لەژێر رکێفمدا بێت دەوڵەتی کوردی ڕادەگەیەنم۰
 
بەداخەوە سلێمانی خولقێنەری ئەو زاتانەبوو، خولقێنەری ئەو مرۆڤانەش بوو بە 240هەزار دەنگی سیاسیەوە باڵاترین پۆستی خۆی پێبەخشی، کەچی نمەک بەحەرامانە، بە خەڵک دەڵێت کێ رای جیاوازی لەگەڵماندا هەیە، با بڕوات ئەمشارە جێبهێڵێت۰

ئاخر گەورەیی و جوانی سلێمانی بەو جیاوازیانەوەیە کە تیایدا دەژین۰ لەوەتەی سلێمانی شارە پشتوپەنای مستەزعەفین و ماڵی سیاسی هەموو کوردستان بووە۰

پێکهاتەی ماڵی تاڵەبانی نمونەی ماڵی سیاسی سلێمانیە۰ ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانیەوە و خێزانی لەشاری ڤانی باکوورەوە و زاواکەی برایم ئەحمەد (مام جەلال) لەکۆیەوە، بوکەکەیان لە تێکەڵەیەکی سلێمانی و خانەقی۰۰ هتد۰

ئەم وێنەیە بەس لەماڵی سیاسی سلێمانیدا دەخولقێت،٫ بەکەسی ئەوەشی بە خەڵکی سلێمانی دەڵێت ئەگەر بەدڵتان نیە شار بەجێبهێڵن بەخۆی لەهەڵەبجەوە، خەڵکی سلێمانی دەنگی پێداوە۰ نازانێت سلێمانی شاری ئەو فرە جیاوازی و ڕەنگەیە۰

ئەگەر ئەو جیاوازیانە لە سلێمانی بکرێتەوە، شتێک نامێنێتەوە ناوی کێبرکێی سیاسی بێت لەهەرێمی کوردستاندا، کە خۆی بە پشتەملی ئوپۆزسیۆندا گەیشتووە بەو دەستەڵاتەی ئێستا هەڕەشەی لە سلێمانی پێدەکات۰
1/14/2019 9:10:33 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]