سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

پاكێجه‌كه‌تان جوانه‌ به‌ڕێز

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئێوه‌ شتێكه‌ و عه‌قڵ‌ و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌ش شتێكی تر، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یڵێین‌ و ده‌ینوسین شتێكه‌ و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێی ده‌كه‌ن شتێكی تره‌ ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یخوازین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌كێـتییه‌كه‌ی مام‌ و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان شتێكه‌ و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ بیكه‌نه‌وه‌ به‌ رۆبۆتی ده‌ستی ئه‌جێندا و خه‌یاڵپڵاوییه‌كانی ئه‌ولا شتێكی تره‌ ..

كه‌ ئێمه‌ ده‌مانگووت هه‌ولێر براده‌رینه‌ هه‌ولێر داگیركراوه‌ ، ده‌تان فه‌رموو (یه‌كڕیزی نیشتمانی تێكده‌ده‌ین) ، كه‌ ده‌مانگوت براله‌ رۆژێك دێت ئه‌م بێده‌نگیه‌تان به‌رامبه‌ر به‌ رێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر وه‌ك چیرۆكه‌كانی عه‌زیز نه‌سین به‌سه‌رخۆتان دێته‌وه‌ ، ده‌تان فه‌رموو "كوڕی خۆمان ناكه‌ین بەقوربانی كچی خه‌ڵکی"، كه‌ گوتمان كاكه‌ چیرۆكی یوسف كۆتایی هات‌ و ئێستا نۆبه‌ی ڕێگرییه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، فه‌رمووتان "له‌وپه‌ڕی ته‌باییداین"، كه‌ گوتمان هه‌ڤاڵ ئاخر خوا نه‌تگرێ فریای كادرانی یه‌كێتی بكه‌ون له‌و زۆنه‌ داگیركرداوه‌ و رۆژانه‌ ده‌ڕفێنرێن‌ و ده‌گیرێن‌ و له‌ماڵ‌ و حاڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن‌ و روبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی سوكایه‌تی ده‌كرێنه‌وه‌ ، فه‌رمووتان "واز له‌و چیرۆكه‌ لاوه‌كیانه‌ بێنن، ئێمه‌ سه‌رقاڵی سازانین"

گوتمان سازانی چی له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی‌ و ده‌رده‌سه‌رییه‌ ، دیسانه‌وه‌ فه‌رمووتان "ئێمه‌ پرۆژه‌‌ و خه‌ونی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و ده‌تانه‌وێت تێكی بده‌ن"، دیسانه‌وه‌ هه‌ر كۆڵمان نه‌داو ووتمان "خزمینه‌ یه‌كێتی له‌كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه‌ ، دیسانه‌وه‌ فه‌رمووتان "ئاژاوه‌ ده‌نێیته‌وه‌"، گوتمان ده‌ی دوا ده‌رفه‌ته‌ به‌ به‌ هێزی‌ و شكۆ و هێزه‌وه‌ به‌شداری دانوستان‌ و گفتوگۆكان بكه‌ن ، كه‌چی ئێوه‌ هه‌ر به‌ خه‌یاڵپڵاوی خۆتانه‌وه‌، ووتتان "شانده‌كه‌مان له‌ پاكێجدا پسپۆڕه‌"

خۆ پێمان ووتن‌ و گوتمان بیكه‌نه‌ ڕای خوا یه‌كێتی مه‌شكێنن‌ و بچووكی مه‌كه‌نه‌وه‌ له‌به‌رده‌م پارتی فه‌رموتان "ده‌بینه‌ شه‌ریك‌ و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌" ، خوا ده‌ست به‌ باڵتانه‌وه‌ نه‌گرێت خۆ پێمان گوتن ئاخر ره‌دوكه‌وتوومان زۆره‌ و نه‌خۆشی زه‌ردویی له‌ناو جه‌سته‌ی به‌شێكدا بڵاوبۆته‌وه‌‌ و تازووه‌ سزایان بده‌ن، كه‌چی ئێوه‌ گوتتان "چیرۆكی سه‌مه‌ره‌ بۆ هه‌ڤاڵان هه‌ڵده‌به‌ستی"، گوتمان براینه‌ كه‌ركوك مه‌خه‌نه‌ پاكێجه‌وه‌، هه‌ندێك هێنده‌ زه‌رد هه‌ڵبڕزكان پێیانوابوو مورافه‌عه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن‌ و كوردایه‌تی‌ و كه‌ركوك ده‌گێڕنه‌وه‌ و ووتیان "تۆ شوێن مه‌حاڵ ده‌كه‌ویت"، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بڵێین ده‌ك پیرۆزتان بێت پاكێج‌ و شه‌راكه‌ت‌ و هاوبه‌شییه‌ راسته‌قینه‌كه‌تان، كه‌ هه‌م به‌غداد‌ و هه‌م كه‌ركوك‌ و هه‌میش كوردستانتان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دڵنیام دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێن"ئاخر خۆ گه‌ڕه‌ك‌ و گردێكمان هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌". ئێمه‌ هه‌ر ده‌ڵێین‌ و ئێوه‌ش هه‌ر خه‌ریكی پاساون، بۆیه‌ش رۆژ به‌رۆژ نه‌ك هه‌ر هه‌ولێر و بازگه‌كان به‌ڵكو كوردستانیش ده‌بێته‌ هی خۆیان.

9/20/2019 9:58:15 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]