سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا

ئاسۆ حاجی
دوای بڕیارەکەی تڕەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەوەی بەھانای کوردانی رۆژئاوا چوو دۆستانی گەلی کوردستان بوون لە پێش ھەموویانەوە فەڕەنسا و ژمارەیەک لە سیناتۆرەکان و بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بوون،ئەوان بزاڤێکی گەورەیان کرد و ھەڵوێستی گەورەتریان نیشان دا،بەڵام ئەوە گرنگە بزاندرێ چەقی ئاراستەکردنی ئەو بزاڤە ھەولێری پایتەختی باشوری کوردستان بوو.

ھێوربوونەوەی بارودۆخەکە و ساربوونەوەی تورکیا بۆ ھێرش کردنە سەر رۆژئاوا ئەگەر ھۆکارە سەرکیەکەی ھاوکێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بێ،بەڵام بۆ دوورخستنەوەی یەکجارەکی مەترسیەکان لە سەر رۆژئاوا ئەوە پەکەکە دەتوانێ رۆڵێکی باش بگێڕێت بە لە بەر چاوگرتنی ئامۆژگاری دۆستانی کورد لە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو پێشکەشی ئیدارەی پەکەکەیان کردووە لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەمریکا چەند ساڵە لە ھەوڵی ئەوەدایە پەیەدە لە قەندیل داببڕێ و ناو  و ناونیشانێکی دیکەی بداتێ کە بتوانێ ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بکات،ئەمریکا لە گۆڕینی ناوی یەپەگە بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و تێکەڵکردنی کورد و عەرەب و مەسیحی و تورکمان لەو ھێزانەدا ئامانجی ئەوە بوو کە پەیەدە ھەمان رێچکە بگرن و خۆیان لە فەلسەفەی ئۆجەلان و فەرمانەکانی پەکەکە دوور بخەنەوە چونکە پەکەکە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە لیستی تیرۆرە، دوا پەیامی ئەمریکاش بۆ قەندیل و پەیەدە دیاریکردنی بڕێک پارە بوو بۆ ئەو کەسانەی سێ سەرکردەی بڕیار بە دەستی قەندیل رادەستی ئەمریکا دەکەن،بەڵام پەکەکە بە گرەو کردن لە سەر فاکتەر و خوێندنەوەی دیکە لاملیان کرد.

لە دواین کۆنگرەی ئیدارەی زاتی باکوری سوریا کە ماوەیەک پێش ئێستا لە رۆژئاوا بە داوەتکردنی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی جیھانی بەسترا، ئەو کەسایەتیانە جارێکی دیکەش ئەوەیان بە سەرکردایەتی پەیەدە راگەیاندووە کە بەردەوام بوونیان بەو شێوەیە کۆتاییان نزیکتر دەکاتەوە،جا چ بە ناچاربوونیان بە رادەست کردنەوەی ھەموو شتێکیان بە رژێمی بەشار ئەسەد یان ئەوەتا تورکیا ھێرشیان دەکاتە سەر و ھەموو شتێک لەناو دەبات،بۆیە پێویستە چاکسازی لە فۆڕم و ئامانج و دروشمەکانتان بکەن ھەروەھا لە شێوەی بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا.

گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ھەولێر و دھۆک ئەگەر بە درەنگەوەش بێت بەڵام ئومێدی بەھێزبوونەوەی ئیدارەی رۆژئاوای لێدەکرێ،چونکە لەلایەک تورکیا ھێورتر دەکاتەوە بەوەی ئەمریکا و ھاوپەیمانان دەست و زار کراوەتر دەکات لە بەرامبەر تورکیا کە چیتر ئەو ناوچەیە وەک مەترسی نەزانێ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی وەک بانگەشەی بۆ دەکات،لەلایەکی دیکە دەستی رووسیا کوتتر دەکا لە دوولاوە،یەکەمیان رووسیا چیتر تورکیا وەک کارتی ترساندنی کورد ناتوانێ بەکاربێنێ بۆ ئەوەی ناچاریان بکات ناوچەکانیان رادەستی ئەسەد بکەنەوە،دووەمیان ئیدارەی زاتی ئەگەر بیەوێ لەگەڵ بەشار ڕێکبکەوێ و دانوستانی لەگەڵ بکات ئەوە وەک ئێستا بە تەنازولەوە لە بەرامبەریان دانانیشن و ھەرچی ئەوان بڵێن قبوڵی بکەن.

بە کورتیەکەی سەرکردەکانی رۆژئاوای کوردستان پێویستی خۆیان لە قەندیل داببڕن و شتێکی نوێ بئافرێنن کە لەگەڵ بارودۆخی رۆژئاوا و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد یەک بگرێتەوە نەک وەک پاشکۆی قەندیل و بەشێک لە ئەجێندای ئیقلیمی کەلکیان لێوەربگیرێت و بەکاربھێندرێن،شەڕی خەندەک لە باکوری کوردستان کە باکوری کردەوە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای تورکیا و سەرکردە مەدەنیەکانی باکوری خستنە زیندان و شەڕی دۆڕاندنی عەفرین ئەو ئەنجامەیە کە چاوەڕوانی رۆژئاوای کوردستان دەکات کە لەوە زیاتر فەرمانەکانی قەندیل وەک دەقی پیرۆز تەماشا بکەن.
1/2/2019 8:52:01 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]