سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟

ئاسۆ حاجی

هاوکات لەگەڵ کۆکردنەوەی ئیمزا و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایێک بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمەریکا لە عێڕاق یان لایەنی کەم سنووردارکردنی ژمارەیان و جوولەیان،ژمارەیەک فراکسیۆنی شیعە خەریکی کۆکردنەوەی ئیمزان بۆ دەنگدان لە سەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پاشان لە ڕێی پڕۆژە یاسایەک کە رەنگە وای ناوبنێن (تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پاریزگاکان) دەسەڵاتی دانانی پارێزگار بۆ پارێزگاکان بدەنە دەست وەزیری ناوخۆ لە ئێستاوەش دیارە وەزارەتی ناوخۆ بۆ شیعەیە و لە ناو شیعەش شەڕە لە سەر ئەوەی کێ زیاتر پابەندی سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی ئێرانە.

پڕۆژە یاسای یەکەم بە دڵنیایەوە بۆ دەرپەڕاندنی ئەمریکا لە پێناو یەکلایی کردنەوەی دەسەڵاتی رەهای شیعەیە بە سەر تەواوی جوگرافیای عێڕاق بە هەرێمی کوردستانیشەوە،ئامانج لێی زیاتر پەرێشان کردنی سوننەی عەربە و هێشتنەوەی دەسەڵاتی شارەکانیانە بە دەست حەشدی شەعبیەوە.

پڕۆژە یاسای دووەمیش زیاتر شاری کەرکوک بە ئامانج وەرگیراوە بە تایبەتیش کە خەریکە پارتی و یەکێتی دەربارەی دانانەوەی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو شارە ڕێک دەکەون،هەروەها فشارێکی زۆر لە سەر حکومەتی عێڕاقی هەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کێشە لەسەر.

رەنگە ژمارەیەک پەڕلەمانتاری سوننە بەهۆی فاکتەری نەتەوەیی بچنە پاڵ ئەو هەوڵانەی شیعە،بە تایبەتی پەڕلەمانتارانی عەرەبی کەرکوک هەروەها رەنگە پەڕلەمانتارانی تورکمانیش ببنە بەشێک لەو پیلانە تەنها لە پێناو ڕێگری کردن لە دانانەوەی پارێزگارێکی کورد و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە.

پەڕلەمانتارانی عەرەب کە خەریکی ئەو پیلانەن هەرگیز نزیک نابنەوە لە باسێکی وا بەڵکو بە ئاراستەی ئەوەی دەبەن کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی یاسایی خۆی لای داوە و پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە،بێگومان ئەوەیان راستە بەڵام دۆزینەی چارەسەر بە هەڵوەشاندنەوەیان نادرێ هەروەها بە وەی کە دەسەڵات بدرێتە وەزیری ناوخۆ بۆ دانانی پارێزگارەکان،بەڵکو بە کارکردن بۆ دانانی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکرێ.

ئایا کورد دەتوانێ ڕێگری لەو پیلانە بکات ؟ ئەگەر کار بکەوێتە دەنگ دان و زۆرینە و کەمینە بێگومان کورد ناتوانێ ئەو پیلانە بوەستێنێ،ئەوە ئەگەر کورد هەموو یەک گرتوو و یەک هەڵوێست بن کە ئێستا وا نین، فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆیان لە بەرژەوەندی حەیدەر عەبادی و بەرەی ئیسلاح یەکلا کردۆتەوە، سەرۆک کۆماریش کە ئەرکی سەرەکی پارێزگاری کردنە لە دەستوورە بەگوێرەی گووتار و لێدوانەکانی زیاتر بەلای بەغدای دادەکێشێ هەتا کوردستان، لە کاتێکدا ئەو دەتوانێ ڕێگری لەو جۆرە پیلان و بڕیارانە بگرێ بە تایبەتی دەربارەی پرسی کەرکوک کە بەگوێرەی دەستووری عێڕاق رێوشوێنی تایبەتی بۆ داندراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکەی.

3/10/2019 7:03:36 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]