سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

دیموکراسیەتی یەکێتی

ئاسۆ حاجی
یەکێتی تا دێ بە گژ هەموو ئەو دروشمانەی خۆیدا دەچێتەوە کە چل ساڵ زیاترە بە خەڵکی دەفرۆشنەوە،لە پرسی مافی چارەنووسەوە بگرە کە لە شازدەی ئۆکتۆبەر لە ئاوێیان کرد تا پرسی دیموکراسیەت کە ئێستا بەهەموو هێزیەوە لە دژی وەساتوەتەوە و تەنها لە بەر ئەوەی لە هەڵبژاردن نیوە کەمتر لە کورسیەکانی رکابەرە تەقلیدیەکەی خۆی پارتی دیموکراتی کوردستانی هێناوە خەریکە بیانگە بە دار و بەرد بگرێ و رێگری بکا لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەرکەوتەی هەر هێزێک کە دەرئەنجامی هەڵبژاردن پێی بەخشیوە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە لە هەردوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق و پەڕلەمانی کوردستان زۆرترین تەزویڕی بەسەر ساغ بۆوە ئەوجا قەبارەکەی وەک ئەوەی ئێستا ماوەتەوە،ئێستا پەنا بۆ هەندێک دەستەواژە دەباتەوە کە پێشتر بەخۆی رەخنەی لێدەگرت و بە حیساب لە دژیان بوو،یەکێتی بە‌هێنانەوە گۆڕێی پرسی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و مێژووی خەبات و ژمارەی شەهیدان و قوربانی دان کە بۆی بخرێتە سەر ژمارەی کورسیەکانی لە پەڕلەمان و بەوە ژمارەکەی بۆ زیاد بکرێ تا ڕادەی پەنجا بە پەنجا لەگەڵ پارتی،ئەوە لە پوچ کردنی هەلبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسی و بەگژداچوونەوەی بڕیار و ئیرادەی خەڵک زیاتر نیە.

یەکێتی بە درێژایی تەمەنی هەڵگری دروشمی ئەوەندە قەبە و خواستراو و داتاشراو بووە کە ئیستا شانی لە بنیانەوە خوار بووە و جۆڕکی دیرۆکەکەی کوون بووە و هێدی هێدی ئەو دروشمانەی بە پاشەڵی دا دێنەخوارێ،یەکێتی لە سەرەتای دروست بوونی و دواتر بە دەنگی بڵند بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە ئەوان دژی حیزبی بنەماڵەیین،بانگەشەی ئەوەشیان دەکرد کە لە ناو یەکێتی ئازادی بۆچوون هەیە و بڕیاردان بە شێوازێکی دیموکراسیە،بەڵام ئێستا بە راست و چەپیان خۆزگە بە گۆپاڵەکەی مام جەلال دەخوازنەوە تا بگەڕێتەوە سەرپشتیان و لە ترسی گۆپاڵەکە وەک برا بن لەگەڵ یەکدی،ئێستا یەکێتی نەک حیزبی بنەماڵەیەکە بەڵکو حیزبێکە بنەماڵەکان ئەوەندە لێکیان ڕاکێشاوە شەنگیان لێ بڕیوە،ئازادیەکەشیان تا ئەو ڕادەیە کە هەموو کەس لە نێو یەکێتی ئازادە رەخنە لە نەیارانی یەکێتی بگرێ و جوێنیان پێبدا وخۆنیشاندانیان لە دژ بکات،بەڵام بینیمان کاتێک مامۆستایان بۆ موچە هاتە سەر شەقام و ناوی یەکێتی و ئەندامانی بنەماڵەی تاڵەبانی بوونە بەشێک لە دروشمی ناڕەزایی مامۆستایان بە کەمتر لە نیو کاتژمێر زیاتر لە سەت و سی کەسیان ڕاپێچی زیندان کرد،ئەوەشمان بینی چۆن بارگە و بنەی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکەیان پێچایەوە و لە سلێمانیان وەدەرنان.

هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەکانی یەکێتی ئێستا کە لە گۆڕانی دەکا بەوەی رێکەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە بۆ چوار ساڵی ئایندە بەبێ پرسی یەکێتی،هەروەها هەڕەشەکانی لە پارتی کە ئەگەر بە خواست و ویستی یەکێتی رازی نەبێت ئەوە دۆخەکە باش نابێ و ئاڵۆز دەبێ،هەروەها لە هەموویان سەیرتر هەڕەشەکانی یەکێتی لە خەڵک و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بەوەی ئەگەر پارتی و گۆڕان لە بەغدا پاڵپشتی نەکەن بۆ وەرگرتنی وەزارەتی داد و لە کەرکوک پارێزگارێکی یەکێتی لە گرووپی سازدەی ئۆکتۆبەر و لە هەولێریش هەر پەنجا بە پەنجای جاران نەبێ ئەوە یەکێتی دوو ئیدارەیی بە چارەسەرێکی گونجاو دەزانێ و کاری بۆ دەکا!

بە وردبوونەوە لە مێژووی یەکێتی و هەڵوێستەکانی رێک ئەو گووتنەی بۆ دەشێ کە دەربارەی سیاسەتی ئینگلیز گوووتراوە،کە دەڵێ:"ئامادەم هەموو دونیا بسوتێنم تا هێلکەیەک بۆ خۆم بکوڵێنم".
2/25/2019 8:18:27 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تورکیا و ئەمریکا.. یەک رێکەوتن و دوو ئاراستە
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]