سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

قسەی جیاوازی یەکێتی

ئاسۆ حاجی
قسەی جیاوازی یەکێتی ترساندنی پارتیە بەوەی بە کەمتر لە پۆستی سەرۆکی ھەرێم رازی نابێت ئەوە پلان B ە،لەوە دەچێ ئەگەر پلان بی سەری نەگرت کە ھەرگیز سەرناگرێ بچنە پلان C کە ھەڵگیرساندنەوەی شەڕی ناوخۆ و دروست کردنەوەی دوو ئیدارەیە.

تێکەڵکردنی کاغەزەکان لەلای ئەوانەی عەقل بە سەرکردەکانی یەکێتی دەفرۆشن بە ڕوونی دیارە لەوەی پلانەکانیان بەر لە نەخشاندنیان لەسەر کاغەز کۆتاییان ھاتووە.

دووئیدارەیی ھێلێکی سوورە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قبوڵی ناکا واتا پلان C ھیچ،داواکردنی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەرئەنجامەکەی لە چنینەوەی شەرمەزاری شتێکی دیکەی لێ وەبەر نایێ،بێگومان یەکێتی دەتوانێ داوای ئەو پۆستە و شتی دیکەش بکات بەڵام دەبێ ئەوەشی لەبەر چاو بێ کە بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی کە ئێستا سڕکراوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان راستەوخۆ لەلایەن خەڵک ھەڵدەبژێردرێ،ئەگەر ئاساکەش ھەموار بکرێتەوە و لە پەڕلەمان ھەڵبژێدرێ ئەوە دەرئەنجامەکەی لە ئێستاوە روونە کە پارتی بە ئاسانی دەنگەکانی دەگەنە سەرەوەی حەفتا و لەو دەنگانەی کە دەشمێنەوە یەکێتی لەگەڵ بیست و یەک دەنگەکەی رەنگە بتوانێ چەند دەنگێکی دیکە ببات کە لە باشترین دۆخدا ناگەنە سی دەنگ،واتا یەکێتی دەچێتە ناو شەڕێک کە لە ئێستاوە دۆڕاوە.

یەکێتی کە لە پرسی ریفراندۆم خیانەتی لە ئیراەی گەلی کوردستان کرد و بڕیاری سەربەخۆیی و قوربانی سەت ساڵەی کردە قوربانی رێکەوتن لەگەڵ ھێزی داگیرکەر و نیوەی خاکی ھەرێمی کوردستانی کردە شاباشی لە ناوبردنی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانی خەڵکی کوردستان،یەکێتی ئەوجارەش لە بەرامبەر خواست و ئیرادەی خەلکی کوردستان وەستاوەتەوە و بە ھەڵگیرسانەوەی شەڕی براکوژی و پارچەکردنی ھەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیاری خەڵک دەداتەوە کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتی تەنھا خانەی دووەمیان بە یەکێتی رەوا بینی.

یەک قسەی جیاواز و کرداری جیاواز لەبەردەم یەکێتی ماوە ئەویش ئەگەر مل بۆ ئیرادەی خەڵک نادا و بە بەشی خۆی قایل نابێت، ئەوەتا دەتوانێ رێگای ئۆپۆزسیۆن بوون ھەڵبژێرێ و ئەو چوار ساڵە بکاتە دەرفەت بۆ چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆیەکانی و پێداچوونەوە بە مێژووەکەی و خۆ ئامادەکردن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو بە ئومێدی وەدەستھێنانی متنانەی زۆرینەی خەڵک و پێکھێنانی حکومەت بە دڵ و ویستی خۆی،یەکێتی بەو بڕیارە دەتوانێ بیسەلمێنێ کە ھێزێکە رێز لە ئیرادەی خەڵک دەگرێ و باوەڕی بە دیموکراسیەت ھەیە.
2/21/2019 7:30:55 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]