سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟

ئاسۆ حاجی
بەر لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بزاڤەکانی لە یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکانی دنیا لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دەست پێکرد و سەرنجی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ خۆ راکێشاوە،ئەوەئاماژەیەکی روونە لە توانای سەرکەوتوویی بارزانی کوڕ لە بەهێزترکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی دبلۆماسیەتی کوردستان و جێکردنەوەی لە ناوەندە نێوەدەوڵەتی و ناوەندەکانی بڕیار.

قۆناغی دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت وا چاوەڕوان دەکرێ مەسرور بارزانی زیاتر کار لە سەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و رێکخستنەوەی لایەنە ژیانی و ژیاریەکان بکات،بە تایبەتیش کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چوار ساڵی داهاتوو کە کەسایەتیەکی جێی رێز و پەسندی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیە و ئەزموونێکی گەورەی لە دروست کردنی پەیوەندی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان هەیە لە سەر ئاستی دنیا.

کاری هەرە لە پێشی مەسرور بارزانی ئەکتیڤ کردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەبێت کە لە خولی رابردوو هەندێک فراکسیۆن بەربەستیان بۆ دروست کرد و توانیان بە شێوەیەکی کاتی شکستی پێ بێنن،بە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاساییە جگە لە گەڕانەوەی داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت ئەوە هەنگاوێکی باشیش دەبێت بۆ پتەوکردنەوەی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت.

مەسرور بارزانی ئەزموونێکی سەرکەوتو و سەرنج راکێشی هەیە لە دروست کردنی پەیوەندیەکی ساغلەم و پتەو لەگەڵ خەڵک،کاتێک بەرپرسیارێتی دەزگای پاراستنی وەرگرت و دواتریش بووە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان کارێکی نموونەیی و نەکردەی کرد بە بەراورد بە ئەزموونی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زیاتر پەیوەندی نێوان دەزگا ئەمنیەکان و هاوڵاتیان ناوەڕۆکەکەی (ترس)ە،بەڵام ئەو دوای تەواوکردنی خوێندن لە ئەمەریکا و گەڕانەوەی بۆ کوردستان توانی ئەو پەیوەندیە لە سەر بناغەی(رێزوخۆشەویستی)دابڕێژێتەوە کە ئەوەشیان بووە خاڵێکی بەهێز بۆ هەماهەنگی نێوان خەڵک و دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان و دەرئەنجامەکەش بە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تەواو بوو.

گواستنەوەی ئەو ئەزموونە لە تەنها دەزگایێکەوە بۆ دامەزراوەیەکی گەورەر واتا دامەزراوەی حکومەت و لە رێگای دەزگا و دامەزراوەی زیاتر مەسرور بارزانی دەست کراوەتر دەکات و پەیوەندی نێوان حکومەت و هاوڵاتی لە سەر بناغەیەکی نوێ دابڕێژێتەوە کە زیاتر لە بەرژەوەندی گشتی و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی خەڵک دابێ.

مەسعود بارزانی وەک سەرچاوەی هێز لە رێنوێنی کردنی هەردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان دەخاتەوە سەر راستە رێی راستەقینەی خۆی وەک قەوارەیەکی سیاسی دەستووری کە نوێنەرایەتی داخوازیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی خەڵکی باشوری کوردستان دەکا بە جیاوازی نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانیەوە و هێشتنەوەی وەک رووبەرێکی گەشەسەندوو لە رووی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی ئاینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگیرساو کە لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە خراپترین دۆخ دایە کە هەموو راپۆرت و بەدواداچوونی رێکخراوە نێودەوڵەتیە پەیوەندارەکان ساڵەنە جەختی لێدەکەنەوە،تاکە شوێن کە بە ئەرێنی ئاماژەی بۆ دەکەن هەرێمی کوردستانە.
2/17/2019 12:45:43 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تورکیا و ئەمریکا.. یەک رێکەوتن و دوو ئاراستە
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]