سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان

ئاسۆ حاجی

لە سەردەمی میر تەحسین بەگ میری کۆچکردووی ئێزیدیانی جیهان کەسێکی دیکە هەبوو بەناوی (ئەنوەر بن معاویە)خۆی وەک میر راگەیاندبوو و لەلایەن حکومەتی عێڕاقیەوە پاڵپشتی دەکرا چونکە دەیگوت ئێزیدی عەرەبن، راگەیاندنی کەسێکی دیکە بەناوی (نایف بن داود) وەک میری ئێزیدیان لە دوای هەڵبژاردن و دەست بەکاربوونی میر حازم بەگ درێژکردنەوەی هەمان ئامانج و خواستی بن معاویەیە و لە بەشاندادانی عەبای بەناو میرایەتی لەلایەن دوو عەگاڵ بەسەرەوە بە تەواوی ئەوە وەدیار دەکەوێ هەروەها خوێندنەوەی راگەیەندراوی ناساندنی بن داود بە زمانی عەرەبی و راگەیاندنی شەنگال وەک ئیماڕەتێکی سەر بە حکومەتی عێڕاق،تەنها جیاوازی ئەوەیە ئەوجارەیان میری درۆینە هەڵبژاردەی پەکەکە و حەشدی شەعبیە.بەڵام هەمان چارەنووسی ئەنوەر بن معاویە دەبێ و هەقە لە خۆی بپرسێ بن معاویە چی بەسەر هات و میرایەتیەکەی چی لێهات؟

لە باوەڕی ئێزیدیان میرایەتی دەسەڵاتێکی ئاینی و دنیاییە و میر نوێنەرایەتی تاوسێ مەلەک و شێخ ئادی دەکا و دەسەڵاتی ئەوانی هەیە لە بڕیاری ئاینی و جڤاکیدا،لەوەتەی میرایەتی لە ناو ئێزیدیان هەیە لە بنەماڵەی میر حازم بەگەوە لە نەوەیەکەوە گواستراوەتەوە بۆ نەوەیەکی دیکە،بە گوێرەی باوەڕی ئێزیدیان هەڵگەڕانەوە لە فەرمانی میر کە سەرۆکی جڤاتی روحانیەشە و ئەو جڤاتە لەلایەن بابەشێخەوە بەڕێوەدەبردرێت بە هەڵگەڕانەوە لە ئێزیدیایەتی دادەندرێت.

هەوڵەکانی پەکەکە بۆ دابڕاندنی ئێزیدیان لە گەلی کورد و لە خاکی کوردستان لە رۆژانی دوای کارەساتی جینۆسایدکردنی ئیزیدیان لەلایەن داعشەوە دەستی پێکرد کاتێک بۆ یەکەمین جار دەستەواژەی (گەلی ئێزیدی) بەکارهێنا بەمەبەستی جێگرتنەوەی دەستەواژەی (کوردانی ئێزیدی) بەوەش وشەی (کوردی) لە ئێزیدیایەتی کردەوە و هەمان ئەزموونی رۆژئاوای دووبارە کردەوە لەوەی وشەی کوردستانی لێکردەوە و تەنها وشەی رۆژئاوای وەک جێگرەوە بۆ کوردستانی سوریا خستە نێو میدیا و سەرزاری خەڵک.

زۆر ناوەندی رۆژنامەوانی و لێکۆڵینەوەی جیهانی باس لەوە دەکەن کە بە دیل بردنی ژن و کچەکانی ئێزیدی بەو ژمارە زۆرەوە تەنها داعش نەیکردووە بەڵکو پەکەکە بە سەتان کچ و کوڕ و هەرزەکار و منداڵی ئێزیدیانی رفاندوون و لە کەمپەکانی بەرێ گارا و چیای مەتینان و خواکوڕک و قەندیل بۆ پەروەردەکردنیان لە رووی سیاسی و سەربازیەوە دەست بەسەری کردوون،ئەگەر ئەوە راست بێت ئەوە پەکەکە بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی کێشە و برینەکانی ئێزیدیانە بۆ ئەوەی بەردەوام ببێتە هۆکار و پاڵنەرێک تا لە کورد و کوردستان دوور بکەونەوە،چوونکە پەکەکە هەموو کارەساتەکەی لەو بێوەفایی کورد لە بەرامبەر ئێزیدیان کورت کردەوە و پێشمەرگەی بە هۆکاری کارەساتەکە ناساند و تا ئیستاش بەهەمان نەفسیەت و هەناسە کار لە سەر ئێزدیان دەکا،بەڵام جارێکیش لە میدیاکانی یان گووتاری سیاسی خۆیدا پەکەکە باسی لەوە نەکرد داعش کە جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە هێزێکی عەرەبی ئیسلامی توندڕەوە و ئەوەی بەسەر ئێزیدیانی هێناوە جگە لە جیاوازی ئاینیان کە موسلمان نین ئەوە کورد بوونیانە.

کۆکردنەوەی زیاتر لە چوار هەزار چەکدار لە شەنگال تا ئەو کاتەی پێشمەرگە لەو سنوورە بوو ئەرکێکی سەرەکی پەکەکە بووهەروەها ئامادە نەبوون کە بچووکترین هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بکەن لەوەش زیاتر هێزی پێشمەرگە وەک هێزی داگیرکەر بناسێنی،بەڵام کە حەشدی شەعبی شەنگال داگیردەکا ئەو هێزەی پەکەکە نەک هەموو سەنگەر و سەربازگەکانی خۆیانیان رادەست دەکەن بەڵکو دەبنە بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و ڕێگر دەکەن لەوەی کە ئیدارەی شەرعی شەنگال بگەڕێتەوە.

دانانی میرێکی درۆینە لەلایەن پەکەکەوە و راگەیاندنی ئیمارەتی شەنگال دوای ئەو گووتارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دێ کە لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدیان رایگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدەن تا شەنگال بکرێتە پارێزگا و ئێزیدی تێیدا سەربەرزانە بژیێن،ئەو بەڵێنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری دادگای فیدڕالی دێ کە مادەی سەت و چلی تایبەت بە کەرکوک و شەنگال و ناوچەکانی دیکەی کێشە لەسەر وەک مادەیەکی زیندوو پێناسە کرد و بڕیاری دا کە ئەو مادەیە وەک چۆن لە دەستوور هاتووە جێبەجێ بکرێت،بڕیاری دادگای فیدڕالیش پێگیرە (مولزەمە) و دەبێ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن پێگیری پێوە بکەن و کار بۆ جێبەجێکردنی بکرێ،ئەوەش لایەنە شۆڤینیە عەرەبەکانی تەنگەتاو کردووە و چونکە دڵنیان بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کەرکوک و شەنگال و ناوچەکانی دیکە دەگەڕێنەوە باوەشی کوردستان.

ئەو کارەی پەکەکە لە شەنگال و هەڵوێستی عەرەب و تورکمانە شۆڤینیەکان لە کەرکوک لە دژی جێبەجێکردنی مادەی سەت و چلن و دژی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەن بۆ ئەو ناوچانە یەک دەگرێتەوە و روون و ئاشکراشە خزمەتی ئەجندای چ لایەن و بەرەیەک دەکەن. 

8/5/2019 2:36:01 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  لە شەڕی چاکسازی یەکێتی بێدەنگترین بوو
←  تورکیا و ئەمریکا.. یەک رێکەوتن و دوو ئاراستە
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]