سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟

ئاسۆ حاجی
رۆژئاوای کوردستان کەوتۆتە بەردەم دووڕیانێک کە پێویستی بە یەک بڕیارە ئەو بڕیارەش نە ئەمریکا و نە تورکیا و نە رژێمی سوریا نایدەن بەڵکو کورد دەتوانێ بڕیارەکە بدات و هاوکێشەکە بەلایەکدا ببات.

ئەوەی تا ئێستا لە لێدوان و بزاڤەکانی سەرکردەکانی پەیەدە لە رۆژئاوا دەخوێندرێتەوە ئەوان دەیانەوێ بەهەر جۆر و نرخێک بێت لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد ڕێکبکەون،بڕیاری تڕەمپیان کردووە بە بەهانەی ئەوەی کە چارەی دیکەیان نیە جگە لە ڕێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد،ئەو هەڵوێستەی پەیەدە دوو لێکدانەوەی بۆ دەکرێ:

یەکەم: پەیەدە هەر لە سەرتاوە بە ڕێکەوتن لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد و بە سەرپەرشتی ئێران دەستی بە سەر رۆژئاوای کوردستان داگرتووە و ئێستا کە رژێمی سوریا بەهێز بۆتەوە پێویستە هەرێمەکە رادەستی حکومەت و سوپای سوریا بکرێتەوە.

دووەم: پەیەدە ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەک ڕێکبکەوێ تەنها لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد نەبێ لە رۆژئاوای کوردستان،رێکەوتن لەگەڵ رژێمی سوریا رێگر دەبێ لە ناچاربوونیان بە دانیشتن لەگەڵ ئەو پارتیانەی لە ناو ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد(ئەنەکەسە) و هاوبەشی پێکردنیان لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان.

پەیەدە داوای لە روسیا و ئێران کردووە کە فشار لە سەر حکومەتی سوریا دروست بکەن ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت بەوە رازی بێت کە سوپای سوریا بگەڕێتەوە سەر سنوورەکان و شارەکانیش لەلایەن هێزەکان پەیەدە بەڕێوەببردرێن،لە قۆناغی دواتر ئامادەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا تێکەڵ بکەن و ئەو هێزانەی شارەکان بەڕێوەدەبەن بە دەزگای ئاسایشی سوریا و وەزارەتی ناوخۆی سوریا گرێبدرێن.

حکومەتی سوریا بەو داوایانەی پەیەدە رازی نەبووە،تەنها بەوە رازی بووە کە بەبێ مەرج سوپاکەی بگەڕێتەوە سەر سنوورەکان و شارەکانی رادەست بکرێتەوە، لەوە دەچێ پەیەدە لای نەبێت بەڵام ئەوەی ڕێگرە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسایە لە رۆژئاوا کە بە گفتوگۆکانی پەیەدە لەگەڵ دیمەشق خۆشحاڵ نین.

ئەمەریکا هەر لە سەرەتای چوونی بۆ رۆژئاوا پەیوەندیەکانی تەنها لە چوارچێوەی سەربازی هێشتەوە و مەرجی بەستنی پەیوەندی سیاسی بە ملدانی پەیەدە و یەپەگە بەستەوە بەوەی کە پەیوەندیان لەگەڵ قەندیل بپچڕێنن و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردی دابنیشن و ئیدارەیەکی هاوبەش پێکبهێنن،سەرنەکەوتنی ئەو کارنامەی ئەمریکا و ملنەدانی پەیەدە بۆ ئەو داوایە هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی تڕەمپە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە رۆژئاوا.

ئێستا نە دەرفەت و نە بژاردەی زۆر لە بەردەم پەیەدە نەماوە یان دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکات ئەمریکا و تورکیا لە سەر سیغەیەک پێک بێنن دەربارەی ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە دروستی بکەن و رێکەوتنی ئەو دوولایە بەبێ کورد دەرئەنجامەکەی دیارە چ دەبێ،یان ئەوەتا پەیدە دەبێ مل بۆ داواکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا بدا کە لایەنەکانی دیکەی کوردی بەشداربن لە بەڕێوەبردنی رۆژئاوا و پەیوەندی خۆیان بە تەواوی لەگەڵ قەندیل بپچڕێنن.

ئەگەر پەیەدە بە مەرج یان دەتوانینن ناوی لێ بنێین داوای دۆستەکانی گەلی کوردستان رازی بێت ئەو کات مەترسی تورکیاش دەڕەوێتەوە و رەنگە قۆناغێک بێتە پێشەوە قسە دەربارەی چۆنیەتی عەفرینیش بکرێ بۆ ژێر دەسەڵاتی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
1/19/2019 5:16:52 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
←  تیمەکەی نێچیرڤان بارزانی هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟
←  کابینەکەی مەسرور بارزانی و گرفتەکانی یەکێتی
←  سڵاو لە وەزیری شارەوانی
←  سێوەکانی نێچیرڤان و سەبەتەکەی مەسرور بارزانی
←  پەکەکە و میرایەتی ئێزیدیان
←  چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟
←  بارزانی و ماکڕۆن و رۆژهەڵاتی نوێ
←  ھۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا
←  ئایا مەترسی لە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ھەیە؟
←  نهێنی گەڕانەوە بۆ هەولێر
←  یەکێتی بۆ وا دەکا؟ (رێکدەکەوێ و پاشگەزدەبێتەوە)
←  کەرکوک دەگەڕێتەوە یان ناگەڕێتەوە؟
←  نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی !
←  دیموکراسیەتی یەکێتی
←  قسەی جیاوازی یەکێتی
←  چاوەڕوانی چ لە مەسرور بارزانی بکەین؟
←  دوا بڕیاری یەکێتی
←  رۆژئاوا و یەک رێگا
←  رۆژئاوا،بۆ کورد دەبێ یان بۆ ئەوان ؟
←  نێچیرڤان و سیاسەتی دەرگای کراوە
←  خاڵە گرنگەکانی سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا
←  رۆژئاوا لە نێوان هەولێر و قەندیل دا
←  قۆناغی نێچیرڤان و پەلەپەلی پارتی
←  ئەگەری حکومەتی بێ یەکێتی
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]