سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

دیسان بارانه‌

شێركۆ عه‌بدوڵا

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێت چه‌تره‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆمدا ببه‌م: ئه‌فه‌ندییه‌كی كلاسیك.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ وه‌كو حه‌یوان لێ‌ بخوڕم: سایه‌قێكی هه‌رزه‌كار.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ بانه‌كه‌ بگێڕم: خه‌مێكی هه‌میشه‌یی جارانی باپیرت.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ سێ‌ چوار به‌یاننامه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌: دائیره‌ی كه‌شناسی.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ جنێوێ‌ به‌ موهه‌ندیسی به‌نداوه‌كان بده‌م: ماڵێك كه‌ ئاوی تێچووه‌.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ كه‌ بیكه‌م به‌ خه‌به‌رعاجل و نها و به‌په‌له‌و هه‌ر ئێستا: كه‌ناڵێكی بێ‌ به‌رنامه‌.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ تۆزێ‌ ئاوی زیاتری تێكه‌ڵ بكه‌م: نه‌وتفرۆشێكی نیشتمانپه‌روه‌ر.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ دوو كلیپ ته‌سجیل بكه‌م: گۆرانیبێژێكی رۆمانسی.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ براده‌ران كۆبكه‌مه‌وه‌ بۆ پۆكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و: مه‌نسولێك.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ بچمه‌ باڵكۆنه‌كه‌ به‌شكو شیعرێكم بۆ بێ‌: شاعیرێكی قه‌بز.

× دیسان بارانه‌… بیرم نه‌چێ‌ به‌یانی زوو ئاوه‌كه‌یان بۆ بكه‌م به‌ قوڕاو: تانكییه‌كه‌ی گردی جۆگه‌.

× دیسان بارانه‌… بیریشم بچێ‌ كورده‌كه‌ خۆی بڵاوم ئه‌كاته‌وه‌: ڤایرۆسێكی ئه‌نفلۆنزا.

12/25/2018 2:48:38 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]