سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟

شێركۆ عه‌بدوڵا

- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ كه‌سی ده‌ست ناكه‌وێ .. دزی له‌ خۆی ده‌كات
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ بێ ئیشه‌ .. عه‌یب نه‌بێ یاری به‌ گونی ئه‌كات
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ مه‌سئوله‌ .. وا ئه‌زانێ ماڵی میلله‌ته‌
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ كوڕی فه‌قیره‌ .. به‌م چله‌ی هاوینه‌ له‌رزی لێ هاتووه‌
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ لیجنه‌ی نه‌زاهه‌ی بینیووه‌ .. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانن ده‌ستی پیسه‌
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ یه‌ك تاكه‌ هه‌زار دیناریی پێیه‌ ئه‌ترسێ لێی بدزن
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ مه‌وعیدی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا .. نایه‌وێ ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی ده‌ربكه‌وێ
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ دوێنێ شه‌و ویستیان كانیولای بۆ دابنێن فه‌قیره‌ هه‌ردوو ده‌ستیان بۆ كردووه‌ به‌ كووژه‌كه‌ی شین
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ ئه‌و هه‌ر عاده‌تی وایه‌ چڵمه‌كه‌ی ئه‌سوێت به‌ گیرفانی شه‌رواڵه‌كه‌یدا
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ پڕۆڤه‌ ئه‌كات بۆ گیرفانی خه‌ڵكیی
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ موخریجه‌كه‌ پێی وتووه‌ له‌ حیواردا زۆر ده‌ست نه‌جوڵێنی
* * *
- بۆچی ده‌ستی له‌ گیرفانیدایه‌؟
+ ئه‌رێ هه‌قتت چی یه‌ به‌سه‌ره‌وه‌ خۆ تۆ ئاسایش نیت؟!

9/3/2019 11:02:05 AM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]