سەردێڕ:
زێدنیوز
وتار

پەیكەرێك لەگەنم بۆ مام فارس

سالار مه‌حمود
دوای گفتوگۆیەكی چڕو پڕ لەگەڵ جوتیارانی گەرمیان، سەبارەت بە روونكردنەوەی هەوڵەكانی مام فارس نوێنەری كەیسی جوتیارانی كوردستان، ئەوانەی پارەی گەنمیان لای حكومەتی ئیتحادیە. هەوڵەكانی خۆی روونكردەوە بۆ جوتیاران. 

لەو بارەیەوە كەیسی وەرگرتنی پارەی جوتیاران بڕیاری دادگای وەرگرتووە. لەهەموو بارێكدا هەوڵی ئەم پیرە هەولێریە جێی نرخاندنە كە دۆسیەكەی كردە دۆسیەی هەرێمێكی غەدر لێكراو لە بەغداوە. مام فارس شایستەی ئەوەیە پەیكەرێكی لەگەنم دروستكراوی بۆ بكرێت.

مام فارس بە ئینسافەوە هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق د بەرهەم ساڵحی بۆ ئامادەبوان باس كرد، هەروەها رۆڵی فراكسیۆنە كوردستانییەكان.

لەكۆبونەوەكەدا پێكەوە لەگەڵ پەرلەمانتاری عیراق د غالب محەمەد ئاماژەمان بە دوا كارو هەوڵەكان هاوشان لەگەڵ مام فارس و پارێزەری كەیسەكە شیكردەوە بۆ ئاادەبوان.

لەو كۆبونەوەیەدا پێشنیارم كرد پەیكەرێك لەگەنم دروستكراو لۆ ئەو پیرە هەولێریە دروست بكرێت.

3/16/2019 9:57:27 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]