سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رێك كه‌وتنی ستراتیژی و شتی تر

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
رونكردنه‌وه‌كه‌ی تاریق نوری ئه‌وه‌ی روداو بڵاوی كردبوه‌وه‌ ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هێشتا له‌ دۆخی شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌ژین " له‌ شه‌ڕی ناوخۆش قێزه‌ونتر " ، ئاخر له‌ ڕێی خودا گرتنی كه‌سێك له‌ گه‌رمیان بۆ ده‌بێت یه‌كسه‌ر گرتنی كه‌سێكی له‌ هه‌ولێر به‌ دوادا بێت ، ئه‌مه‌ چ نه‌ریتێكه‌ چیرۆكی خه‌رمان سوتاندن و شتی ترمان بیر ده‌خاته‌وه‌ ، ده‌بینن ئێستا ئێمه‌ چه‌ند له‌ دوای دنیاوه‌ین ، خۆ ئێمه‌ دروشمی قه‌به‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و لێبورده‌یی به‌كار دێنین ، ئه‌و كاره‌ له‌ كوێی ئه‌م دروشمانه‌دایه‌ .

2
تره‌مپ وتی كورده‌كان نه‌وت ده‌فرۆشن به‌ ئێران ، ئه‌و تۆزه‌ نه‌وته‌ی هه‌یانه‌ ، ئێران پێویستی به‌ نه‌وتی كورده‌ یان نا ، ئه‌وه‌ شتێكی دیكه‌یه‌ ، تره‌مپ نه‌یووت یه‌كێتی ، نه‌شیووت كوردی كوردستانی عیراق " باشوری كوردستان "ئه‌وه‌ خێره‌ ئه‌مه‌ وا لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و مه‌به‌ستی یه‌كێتیه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ، یه‌په‌گه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی بڵاو كرده‌وه‌ ، ئه‌م نه‌ریته‌ ناشرینه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌رهه‌ق یه‌كترو كورد به‌گشتی هۆیه‌كی سه‌ره‌كی وه‌ستانی كورده‌ له‌ جێی خۆی .

3
كه‌ركوك به‌ هاڤاناو بای حه‌سه‌ن و نه‌وته‌كه‌یه‌وه‌ دڵ و قودس بوو ، نه‌ك خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ، چ ئاوه‌زێكه‌ ئه‌م كورده‌ حه‌یاته‌ هه‌یه‌تی ، ئاخر خێرو بێری ئه‌م هه‌موو پاشقولدانه‌ له‌ یه‌كتر له‌ پای چی ، ئه‌وه‌ كاتی خۆی راپۆرتنوسێك راپۆرتێك ده‌نوسێت نایه‌ته‌ بیرم بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌ یان به‌ریتانیه‌كان ،دواتر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر باسی خێرو بێری ئه‌و راپۆرتنووسه‌كه‌ ده‌كات ، خۆزگا له‌ بری شه‌ڕه‌ ده‌نوك چوار راپۆرتنووسی ئاوا راپۆرتیان له‌ سه‌ر دین و تاڵانی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ مێژوو نووسیبا .

4
ئێستا ده‌ركه‌وت له‌ ڕوی زمانه‌وانیه‌وه‌ ئێمه‌ كێشه‌ی قوڵمان هه‌یه‌ ، ئاخر رێكه‌وتنی ستراتیژی ، رێكه‌وتنی ستراتیژی نه‌بوو ، رێك كه‌وتنی ستراتیژی بوو ، ئه‌وه‌ش زمانی كوردی " شیرین و وه‌شه‌ زمانی كوردی " .

5
پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن بۆ ژیانی خه‌ڵك ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێو هه‌رێم ، بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌نگاوی گه‌وره‌ بنه‌ن ، كه‌ ناینه‌ن ، یان ئه‌وه‌تا له‌ سه‌رو ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ستێك هه‌یه‌ ، یان ئه‌وان خۆیان ئه‌وه‌یان ده‌وێ‌ ، ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كاری تۆ له‌ ته‌ك كونسڵا ئه‌وه‌یه‌ ئاهه‌نگی بۆ بكه‌یت و هه‌ڵپه‌ڕی له‌ گه‌ڵیدا، یان شتی تر .
1/4/2019 1:53:24 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]