سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

رێكه‌وتن و تێكه‌وتن

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
با له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ من له‌ دڵه‌وه‌ رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌سه‌ره‌كیه‌كانی باشوری كوردستانم پێخۆشه‌و ئومێدم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆی ئه‌و لایه‌نانه‌هه‌میشه‌ به‌ ته‌بایی و ئاشتی هه‌میشه‌یی و لێبورده‌یی بژین و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واری تێكنه‌ده‌ن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌دان دیدارو وتارمان هه‌یه‌ .

پێكه‌وه‌بون و پێكه‌وه‌ كاركردن به‌ جیاوازیه‌كانمانه‌وه‌ هۆیه‌كی گرنگی گه‌شه‌ی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌یه‌ ، به‌ڵام ناكرێت هیچ رێكه‌وتنێك له‌ سه‌ر حسابی لایه‌كی تر و بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ لایه‌كی تر ناچاری ملدان و دانوستان بكرێت ، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ش ناكرێت كه‌ لایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ هه‌ر لایه‌ك پڕۆژه‌و ئه‌جندایه‌كی هه‌بێت .

رێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكرات پێویسته‌و كارێكی ئاكاریه‌ ،هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی و یه‌كێتیش هه‌روایه‌ ، به‌ڵام من پرسیار له‌و هاوڕێیانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م ئایه‌ به‌ پارتیان وت له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌یاندایه‌ پاڵ كاك نه‌وشیروان له‌ كونسڵ كوژو شتی تر داوای بوردن بكات و شكاته‌كه‌ی به‌ داوای بوردنێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر ئاساییه‌ پارتی یه‌كێ‌ له‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی لێبورده‌ییه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ پارتیان وت پێویسته‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ گۆڕانانه‌ی له‌ رابردودا چوونه‌ته‌ باوه‌شیانه‌وه‌ ده‌ریان بكه‌ن و دوریان بخه‌نه‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌ر هیچ نا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانن ، یانی هه‌قه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌شدا به‌ر به‌و بازبازێنه‌ حزبیه‌ بگیرێت ، به‌ تایبه‌ت به‌ر به‌وانه‌ بگیرێ‌ كه‌ به‌ ده‌نگی خه‌ڵكانی به‌له‌نگازو هه‌ژار ده‌میان ده‌گاته‌ هه‌نجیره‌كه‌و خۆ داوێنه‌ باوه‌شێكی تره‌وه‌ .

رێكه‌وتن كارێكی زۆر باشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا وته‌نی حیكمه‌ت له‌ جێبه‌ جێكردنه‌كه‌یدایه‌ ، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو رێكه‌وتنێك ده‌كرێت وه‌ك تێكه‌وتن و فریودان ته‌ماشا بكرێت ، رونتر له‌ رێكه‌وتنا ئه‌گه‌ر ئامانج و ئاكاره‌كه‌ خودی رێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌كرێت وه‌ك ته‌ڵه‌و داو ی لایه‌ك بۆ ڕاو كدنی لایه‌كی تر ته‌ماشا بكرێت .

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیش زۆر باش ده‌زانن له‌م قۆناغه‌داو بۆ ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك بۆپێكهێنانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان بێ‌ یه‌كێتی نابێت ، بۆیه‌ هه‌موو رێكه‌وتنێك پێویسته‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بێت و پڕۆژه‌ی حكومه‌تیش بۆ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هاوبه‌ش بێت ، نه‌ك مه‌سه‌له‌كه‌ وه‌ك پرسی سائیل وخودان سه‌یر بكرێت .
2/17/2019 8:23:34 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]