سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

میرانی و لۆژیك قازو پێشمه‌رگه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

1
فازڵ میرانی هه‌م به‌ پێی ئه‌زمونه‌كه‌ی هه‌م به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌بێت جیاواز تر له‌ هه‌ندێ‌ سیاسی په‌یدا بوو قسه‌ بكات ، ئه‌و نابێت سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵبه‌ به‌ كار بێنێت ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، سته‌می ناسیونالیستی كوردانه‌ ،ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ری دۆخی جوگرافی كورده‌واری ، ده‌بوو هه‌موو ئه‌مانه‌ ببوایه‌ن به‌ وانه‌یه‌كی بیه‌خدار بۆ ئه‌وه‌ی میرانی قورس تر دوابا ، ره‌نگه‌ بۆ كه‌سێكی تر كۆكردنه‌وه‌ی ئافه‌رین و لایك و ئه‌و شتانه‌ بایه‌خی هه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌م بۆ ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دیداره‌كه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكادایه‌ و نیشاندانی ناجۆری به‌و شێوه‌یه‌ به‌ بڕوای من جوان نیه‌ ، من ده‌زانم له‌ ناو یه‌كێتیدا هه‌ن هه‌ر بۆئه‌وه‌ی كه‌ قوباد نه‌بێته‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌نگه‌ بڵێ‌ ئه‌و پۆسته‌ گرنگ نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌وا وێناكردن و نیشاندانی قوباد به‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌كێتیه‌و نیوه‌ی پارتی ، كه‌ وانیه‌ ئێ‌ دیاره‌ ئامانجه‌كه‌ چیه‌ ، جا خۆزگه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌بای توله‌رانس هه‌بوایه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ر پارچه‌ی لایه‌نێك بوایه‌و نیوه‌ی بادینی و نیوه‌ی سۆرانی با ، به‌ڵام خۆزگه‌ خۆی چیه‌ ؟.
2
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی ده‌رده‌دڵی كردو ئازارو برینه‌كانی نیشاندا شایانی گرتن نیه‌ ، ده‌بوو پێشمه‌رگه‌ی دێرین رێگه‌ نه‌ده‌ن بگیرێ‌ ، ده‌بوو له‌بری ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین خۆیان داوایان كردبا بۆچی پێشمه‌رگه‌ به‌و جۆره‌ كراوه‌ به‌ مه‌خسه‌ره‌ ، دواتر هه‌موو بیره‌وه‌ری زۆرێك له‌ به‌رپرس و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كانمان خوێندوه‌ته‌وه‌ ، ئاخۆ له‌ ده‌شت و ده‌رو له‌لایه‌ن هه‌ندێ‌ كه‌سه‌وه‌ له‌وه‌ش خه‌راپتر نه‌كراوه‌ له‌ 1961ه‌وه‌ تا 1991 و دواتریش ، بڕۆن یاداشتی كوشت و بڕه‌كان بخوێننه‌وه‌ ، پێشمه‌رگه‌ی راستی زۆر باش ئاگاداره‌ له‌وه‌ی ئه‌و براله‌یه‌ گوتی خراپتر هه‌بووه‌ ، ئه‌ویش نه‌یگشتاند ،جاقوربان زۆرچیرۆكی قه‌ل و قاز خواردنی به‌ زۆر هه‌یه‌، ئه‌وه‌ عاجزبونی ناوێت .
3
له‌ كتێبی نه‌وت و داپڵۆسین دا كه‌ 2007 له‌ به‌غداو هه‌ولێرو به‌یروت به‌ یه‌كه‌وه‌ چاپكراوه‌ ، وته‌یه‌كی ئه‌حمه‌د زه‌كی یه‌مانی وه‌زیری پێشوی نه‌وتی سعودی زۆر سه‌رنجی راكێشام " من ته‌مه‌نام ده‌كرد له‌ بری نه‌وت ئاومان ده‌رهێنابا " ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ به‌و جۆره‌یه‌، نه‌وت كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و نیوه‌ی شه‌ریِ دنیا له‌سه‌ر نه‌وته‌ ، سه‌یری فه‌نزوێللا بكه‌ن نه‌وت چۆن له‌ بری ئاوه‌دانی وێرانی كردووه‌، له‌ كاتێكا ساڵی 1958 رۆژانه‌ سێ‌ ملیۆن بۆشكه‌ نه‌وتی ده‌رهێناوه‌ ، به‌خته‌وه‌ری له‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتا نیه‌ ،هه‌موو جار ئه‌وه‌ بیر خۆم ده‌خه‌مه‌ كه‌ كه‌ركوكیه‌كان گوتویانه‌ :
بونی ئه‌م زێرشه‌ ڕه‌شه‌ 
بۆ ئێمه‌ خوێنێ‌ گه‌شه
1/28/2019 9:43:38 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]