سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

دیسان مامه‌ ریشه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
كاتی خۆی بۆ مامه‌ ڕیشه‌ شیعرێكم نووسی بوو ، شیعره‌كه‌و هه‌موو نوسینه‌كانی ترم و كتێبێكی زۆرم بوونه‌ قوربانی بارو دۆخی كوردستان ، كه‌ خۆمان كه‌مترمان له‌ دوژمنه‌كانمان پێنه‌كردوه‌ 
ئه‌ی نون سه‌رۆك پیتی ناوت 
بۆچی لێكی ده‌نێی چاوت 
كوا هه‌ڵمه‌ت و تین و تاوت 
بۆ سه‌ر دوژمنی ناپیاوت 
یه‌كجار شانسی بینینی ریشه‌م بوو ، من ته‌له‌به‌بووم و ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ ناوبانگی سنوری باشوری كوردستانیشی بڕیبو ، هه‌ندێك قسه‌ی خۆشی بۆ كردین و پێشی وتین ئێوه‌ ته‌له‌به‌و مه‌له‌به‌ن ، مامه‌ڕیشه‌ له‌ هه‌قیقه‌تا پیاوێكی یاخی و سه‌ركێش بوو ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ كه‌سی تر نایكرد ، ئه‌و چێژی له‌ سه‌ر كێشی و به‌ گژاچونه‌وه‌ی سته‌ما ده‌بینی ، گه‌لانی سته‌ملێكراو هه‌میشه‌ پێویستیان به‌ نمونه‌ی پیاوی وه‌ك ریشه‌ هه‌یه‌ 
2
ده‌بوو تاڵه‌بان ئه‌و گونده‌ی ریشه‌ی لێنێژراوه‌ ، لانی كه‌م جاده‌یه‌كی قیری باش تا ناو گونده‌كه‌ چووبا، جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر له‌وێ‌ مۆزه‌یه‌ك بۆ ژیانی پێشمه‌رگه‌ ، وێنه‌كانی ریشه‌ ، دیداره‌كه‌ی ، چیرۆكی چالاكیه‌كانی كرابایه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر میوانی ده‌ره‌وه‌ش نا ساڵانه‌ خوێندكاران و فێرخوازانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردبا ، كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ من له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئامانجی دیكه‌ هه‌بێت له‌ ته‌ك هه‌موو گله‌و گازنده‌یه‌كدام ، ئاخر ریشه‌ به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی له‌ باشوری كوردستان ناسراوه‌ له‌ باكور قسه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كرێت ، نمونه‌ی ریشه‌و له‌یلا قاسم و ئه‌وناوانه‌ هی یه‌ك به‌ش و یه‌ك شوێن نین ، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ‌ بۆ ریشه‌ بكرێت هه‌ر پاره‌ی چه‌ند ته‌نكه‌ر نه‌وتێكی تێده‌چێت و هیچی تر، عه‌ره‌به‌كان بۆ ئازایه‌تی و بوێری مامه‌ریشه‌یان ناونابوو " رجل الحدیدی " ئه‌م پیاوه‌ ئاسنینه‌ جگه‌ له‌ گۆڕێك له‌ تاڵه‌بان هیچی تری نیه‌ .
3
من له‌و شیعره‌دا كه‌ كاتی خۆی هونه‌رمه‌ندێكی به‌ڕێز وتی ده‌یكه‌م به‌ سرود و منیش ته‌واوی شیعره‌كه‌م بیر نه‌ماوه‌ ده‌ڵێم 
ئه‌ی ناسراو به‌ وشه‌ی ریشه‌ 
ئه‌ی زندوی مێژوو هه‌میشه‌ 
دوژمن كوژیت ببووه‌ پیشه‌ 
شینت شینی گشت كوردیشه‌ 
ئه‌ی له‌ فڕۆكه‌ تیژ ره‌وتر 
بۆ نێو جه‌نگ و بۆ نێو ئاگر 
سه‌ربه‌ستی مه‌به‌ستی نه‌مر 
بۆ كورد به‌ كردار ئێشك گر 
ریشه‌ فیلم و داستان و هۆنراوه‌و كتێبی له‌ باره‌وه‌ نوسراوه‌ ، ئه‌گه‌ر رۆژێ‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی دڵی بزواو ئه‌و مۆزه‌یه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ من باسی ده‌كه‌م ، ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ له‌وێ‌ دابنرێن و ئێمه‌ش شانازی زیاتر به‌و سونبله‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ ده‌ستی كوردو به‌ فێڵی كورد شه‌هید بوو .
1/24/2019 12:35:28 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]