سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

ئا ئامەیە کوردایەتییەکەی پارتیی و بارزانی!

کەمال چۆمانى

ژنێکی کورد و هاوژینە تورکمانەکەی، لە لەیلان ئەوپەڕی دۆخی هەژاریی دەژیان. لە پردێ خێرخوازان خانویەکیان بۆ دابینکرد. لەوێ لەلایەن هەندێک کەسی تاوانکارەوە، دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر. دەرکەوت کەسەکان، دوای دەستگیرکردنیان، کەسانی میلیشیا و عەسکەریین. ئەو تاوانە هیچ پەیوەندیی بە کوردبون و تورکمانبون و عەڕەببونەوە نییە، بەتایبەتتریش کە کەسانێکی کەمئەندام و خێزانێکی تێکەڵەی کورد و تورکمانن. ئەو تاوانە و تاوانی خراپتریش لە کۆی کۆمەڵگاکاندا رودەدات.

بەڵام تەماشابکەن، نەژداییە ناسیۆنالیستە کوردەکان، بە فێمینیستە ناسیۆنالیستە چەپگەرەکانیشەوە، چۆن ئەو روداوەیان قۆستەوە و کردیانە روداوێکی "دڕندەیی عەڕەب بەرانبەر کورد."

ئەو عەقڵییەتە ناسیۆنالیستییە لای ئاسایییە ژنێکی کورد تەواوی ژیانی لە نەهامەتیی و هەژاریی و دەردەسەریی بژیێت، تەنانەت ئەگەر لەلایەن کوردێکیشەوە دەستدرێژیی کرایە سەر، لای ئاسایییە، تەنها ئەو کاتە خۆی بە خاوەنی ئەو ژنە دەزانێت کە لەلایەن "ناکورد"ێکەوە دەستدرێژیی سێکسیی کرایە سەر، تاوانێک کە ناکوردەکان بەر لە کوردەکان ئیدانەیان کردوە. ئەو عەقڵییەتە ناسیۆنالیستییە لە تاوانی دەستدرێژیی میلیشیاکانی خۆشی بەرانبەر منداڵێک لە هەولێر چاودەپۆشێت. بۆ تاوانی تەسلیمکردنی ئێزیدییەکانیش بە تیرۆریستانی داعش بەهانە دێنێتەوە، ئێزیدییەکانیش "کوردی سونە" نەبون، خاوەنی نەوتیش نین، گرنگ نەبون بۆ ناسیۆنالیستانی کورد.

کەچی هەر ئەو کوردە ناسیۆنالیستانە کە ئیدیعای ئەوە دەکەن داکۆکیی لە کوردبون و کوردایەتیی و مافەکانی کورد دەکەن، لە زینێ وەرتێ و مەخمور و برادۆست و زێبار و ئامێدیی و زاخۆ لەپێشی سوپای تورکیان بۆ لێدان لە گەورەترین بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردیی لە تەواوی مێژوی کورددا.

ئا ئامەیە کوردایەتییەکەی پارتیی و بارزانی!

4/15/2020 5:57:53 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]