سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

تاکەی ئەتانەوێت هەروابن موچەی هاوڵاتیان نەدەن؟

غالب محەمەد
تاکەی ئەتانەوێت هەروابن موچەی هاوڵاتیان نەدەن؟ شەرمناکەن لەم میلەتە!

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارای حکومەتی هەرێم


داهاتی مانگی (12) كە هەتا ئێستا نەتوانراوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێـبدەن زیاترە لە موچەی فەرمانبەران ! چۆن؟ بەم شێوەی خوارەوەیە:

- رۆژانە زیاتر لە (455)هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی جیهان دەكرێت لە رێگەی بەندەری جیهان، لە مانگی( 12) عیراق بەرمیلێک نەوتی كەركوكی فرۆشتوە بە(63,2 ) دولار، كە لە یەك بۆری لە گەڵ نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەندەری جیهان كراوە، كەواتە داهاتی یەك مانگی(12) دەكاتە زیاتر لە (860,000,000) دۆلار.

- داهاتی ناوخۆ جگە لەفرۆشتنی نەوت بە تەنكەر و سوتەمەنی بە بازرگانی، دەكاتە زیاتر لە (150) ملیون دۆلار.
- مانگانە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (379)ملیون دوڵار كە لە عیراقەوە دێت .

كەواتا داهاتی هەرێم كوردستان لە مانگی (12) زیاتر لە (1,389,000,000) ملیار دولار ، بەڵام موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتە (733,000,000 ) ملیون دولار بەمەش دەتوانین بڵێن كە داهاتەكەی نەك بەشی موچەیەک دەکات بەڵكو بەشی موچە و نیوێكیش دەكات بەڵام داهاتەكانی نەوت و داهاتەكانی تر لە ژیر ناوی سەیر سەیر بە بەرپرسان و كوڕەكانیان و كۆمپانیاكانیان سەرف دەكریت، ئیتر كاتی ئەوەیە هەموو لایەنەكان، جگە لە پارتی و یەكیتی ، بەراستگۆی كار بكەن بۆ ئەوەی بەروونی بە خەڵك بلێن ئەم داهاتەكان لە كوێ یە؟ چۆن سەرف دەكریت؟ چونكە ئەوە داهاتی میلەتێكە نەك یەكێتی و پارتی ، گەر نا وەزیری دارای كە لە سەر پشكی گۆڕان هیچ دەورێكی نامێنیت و دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان محاسبەی وەزیرەكەی بكات و بڵێت كوا داهاتی نەوت؟ گەر نەیزانی ئیتر چاورەی چی دەكەن لە ناو حكومەتێك كە كۆمپانیا سێبەرەكانی وەك كار و قەیوان و نۆكان و فاروق گروپ و ستێر و ئێراق ئۆیل بەرێوەی دەبەن، كەواتا هیچ جیاواز نابێت لە وەزیرەكانی پێشوتر و هەروەها حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان گەر خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن كاتی ئەوە نیە خۆیان بە بابەتی بچوك مەشغول بكەن و دو ۆژ جارێك باسی تەحەدا بكەن، تەحدا ئەوەیە لە گەڵ خەلك بن و داوای مافەكانیان بكەن و لە یاسای چاك سازی بە دەنگی بەرز بەڵین كوا داهاتی نەوت و مەرزەكان و داهاتی ناوخۆ ؟ نەخێر بۆ خانەنیشینی پلە باڵاكان و نەخیر بۆ بە یاسایی كردنی بندیوارەكان و نەخێر بۆ دزینی پاشەكەوتی موچە بەناوی ئەوەی بەغداد باشەكەوت بداتەوە.

هیوام وایە خەڵک و ڕێکخراواکان چیتر بێ دەنگ نەبن و داوای مافی خۆیان بکەن، چونکە لەکۆتایدا نەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و نەوەزیرەکەیان چاوەڕێی موچەناكەن بەڵكو لە موچە زیاتریان دەست دەكەوێت، زەرەر مەند هەر هاوڵاتیە، ئەمەش وادەکات حکومەت هەرقەرزار بێت و کۆمپانیاکانی حزب دەوڵەماند تر بن.

1/10/2020 9:32:29 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]