سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

چۆن كۆنگره‌یه‌كمان ده‌وێت

ئاری عومه‌ر
3/2

وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ جه‌وهه‌رییه‌مان دایه‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ بۆچی ده‌كه‌ین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پرسیاره‌ بوه‌ستین كه‌ چۆن كۆنگره‌یه‌كمان ده‌وێت، راستیه‌كه‌ی پرس‌و ئه‌سڵی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیش هه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان پرسیاره‌، چونكه‌ له‌سایه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی، له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ریزبه‌ندی‌و لیستبه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌ی ناو ئه‌و هێزه‌، ئه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری باڵا ده‌یهه‌وێت شتێكه‌و ئه‌وه‌شی كه‌ نه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یخوازن، شتێكی تره‌، له‌نێوان ئه‌و رۆحی پابه‌ندبوونی نه‌وه‌ی كۆن به‌ هێشتنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان وه‌ك خۆی‌و ئه‌و نه‌فه‌سه‌ رادیكاڵییه‌ی نه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌ گۆڕینی هه‌موو شته‌كان، شتێكی تر هه‌یه‌، دۆخێكی تر له‌ ئارادایه‌، ئه‌و دۆخ‌و شته‌ش بریتییه‌ له‌ راگرتنی پارسه‌نگی سیاسی‌و هاوسه‌نگی راسته‌قینه‌ له‌ناو هه‌موو ئاراسته‌ سیاسییه‌كان به‌جۆرێك نه‌ شیشی خه‌باتی رابردوو بسوتێ‌و نه‌ كه‌بابی نه‌وه‌ی نوێش دوكه‌ڵ لێی هه‌ڵبستێت.

له‌راستیدا، ئه‌و كۆنگره‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ‌و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ئێمه‌ ده‌یخوازین، بریتییه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌نگین كه‌ تێیدا نه‌وه‌ی شاخ به‌ به‌رمه‌بنای تێكۆشان‌و خه‌باتی دوێنێیان مافی مانه‌وه‌ له‌ده‌ستنه‌ده‌ن، وه‌ك چۆن نه‌وه‌ی شاریش به‌ ئه‌ندازه‌ی خه‌میان بۆ داهاتوو ماف‌و چاره‌نوس‌و قه‌ده‌ریان لێ زه‌وت نه‌كرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رابردوو له‌وان بسه‌نرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ داهاتوو له‌ ئێمه‌ داگیربكرێت، له‌نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌، ئه‌وه‌ی سبه‌ینێی كۆنگره‌ پێویستی پێی هه‌یه‌، بریتییه‌ له‌ ئاوێته‌كردنی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌ سیاسییه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی، كه‌ هه‌م ده‌بێت مێژوو به‌ پێوه‌ بوه‌ستێت‌و هه‌میش ئاینده‌ له‌ خه‌ونی خۆی نه‌كه‌وێت، به‌و پێوه‌رو پێودانگه‌ش، ده‌توانرێت كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و باڵانسه‌ بگیرێت، ئاخر خۆ ناكرێت كۆنگره‌ هه‌ر به‌خه‌یاڵی شۆڕش به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوێنیدا بریتی بێت له‌ روخاندنی ته‌خت‌و ته‌لاری نه‌وه‌ی تێكۆشان، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌ مێژووییه‌كه‌ به‌و چه‌شنه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای یه‌كێتییه‌كی تر نابینین، به‌ڵكو كۆتایی مێژووییه‌ك به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ین

8/5/2019 7:50:49 PM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]