سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
وتار

شین نییه‌ بۆ قوباد تاڵه‌بانی

ئاری عومه‌ر

له‌ ئێواره‌وه‌ فه‌یسبووك به‌وێنه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ته‌نراوه‌، هه‌موومان ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی نیشاندانی هاوسۆزییه‌وه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌و نه‌وه‌ی ئێستای حوكمڕانی یه‌كێـتی بڵێن، تكایه‌ سته‌م له‌ قوباد مه‌كه‌ن، له‌راستیشدا ئه‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕین‌و نیگه‌رانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌نها به‌رگری له‌ كاره‌كته‌رێك بكرێت كه‌ كوڕ‌و یاده‌وه‌ری مامه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ماهیه‌ته‌ سیاسییه‌ بخرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت خواستی زه‌فه‌ربردن به‌و كه‌سه‌شی هه‌یه‌ كه‌ سه‌ركێشی به‌داهاتووی سیاسی خۆیه‌وه‌ كردو یه‌كێتی نیشتمانی له‌رێگه‌ی كه‌مپین‌و سه‌ركردایه‌تی لیسته‌كه‌یه‌وه‌ گه‌یانده‌ قۆناغێكی دیكه‌، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ دابڕینی قوباد تاڵه‌بانی له‌ حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تداری، به‌ته‌نها بریتیی نییه‌ له‌ بێ نمه‌كی ده‌رهه‌ق به‌ مام جه‌لال، به‌ڵكو چه‌شنێكه‌ له‌ بێ یاده‌وه‌ریش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی قوباد له‌پێناو هه‌ڵسانه‌وه‌ی شكستی ئه‌وان ناویه‌تی.

به‌رگریكردن له‌ قوباد تاڵه‌بانی، به‌رگریكردن نییه‌ له‌ ته‌قدیسكردنی كاره‌كته‌رێك كه‌ به‌خوێن ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ماڵباتی مام، چونكه‌ له‌دوای مام، ئه‌وه‌ی به‌ پیرۆزیی ماوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌و شاڕێگه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانی‌و خۆنه‌ویستیه‌یه‌ كه‌ رابه‌ر وه‌ك فه‌رمایشت بۆی جێهێشتووین، به‌ڵكو به‌ده‌نگهاتنی ئێمه‌ به‌رگرییه‌ له‌ گه‌نجێك، پشتیوانییه‌ له‌مرۆڤێك كه‌ سروشتی ته‌مه‌ن له‌ سه‌ر نه‌وه‌ی ئێمه‌ی ساغده‌كاته‌وه‌، نه‌وه‌یه‌ك كه‌ تێده‌كۆشین‌و ماندوده‌بین‌و قوربانی ده‌ده‌ین‌و سه‌ركێشی ده‌كه‌ین‌و دواجار به‌خواست‌و ویستی ئه‌وانی دیكه‌ش له‌هه‌موو شتێك ئاوت ده‌كرێین، ئه‌و خواستی ئاوتكردنه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، به‌ ته‌نهاش به‌ ئامانجگرتنی ئه‌و نییه‌، به‌ڵكو سێره‌گرتنه‌ له‌هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ته‌نها له‌ پێناو به‌ پێوه‌ مانه‌وه‌ی یه‌كێـتی‌و رێ‌و رێبازی مام شانی كوردایه‌تیان دایه‌ به‌ر قه‌ده‌ری هه‌ڵسانه‌وه‌و له‌رۆژگارێكدا كه‌ زۆرێك بێده‌نگ بوون، به‌ده‌نگ‌و سه‌دای ئێمه‌و قوباده‌كان یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر راسته‌ڕێی هاوسه‌نگی هێزو سه‌نگی په‌رله‌مانیی.

شینی ئێمه‌ بۆ قوباد تاڵه‌بانی، شینه‌ بۆ خه‌مساردی‌و ره‌نجه‌ڕۆیی نه‌وه‌ی خۆمان، ئاخر ئه‌و دابه‌شبوونه‌ سیاسیه‌ی ناو جه‌سته‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت سه‌رباری سه‌ركێشی قوباد تاڵه‌بانی له‌ قاڵبدات‌و بچووكی بكاته‌وه‌و بیخاته‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، كه‌ كوڕی مامه‌، ده‌بێت چی له‌ ئێمه‌‌و نه‌وه‌ی دووه‌م‌و سێهه‌می ناو ئه‌و جوگرافیایه‌ بكات، ره‌نگه‌ خواستیان بێت وه‌ك رۆمانه‌كه‌ی نه‌جیب مه‌حفوز هه‌ر به‌ ره‌ئیس مولاحیزین بمانهێڵنه‌وه‌و رێگه‌نه‌ده‌ن، هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌رتر هه‌ڵكشێین.

7/6/2019 10:37:44 AM
بابەتەکانی تری نوسەر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]